قوباد تاڵەبانی: بە درێژایی مانگەكانی رابردوو لەگەڵ حكومەتی عێراق لە هەوڵدابووین بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ، بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەشڵێت، ” بە درێژایی مانگەكانی رابردوو لە هەوڵدابووین بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە لەگەڵ حكومەتی عێراق و لە ئێستاشدا بە هەموو تواناوە لە هەوڵەكان بەردەوامین و هیوادارین لە سەرەتای ساڵی نوێدا بە یەكجاری چارەسەری بكەین”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە  پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو هاوڵاتییانی كوردستان دەكەم و هیوای ساڵێكی پڕ لە خۆشی و دەستكەوت بۆ هەموو لایەك دەخوازم و ساڵی 2023 لەگەڵ ئەوەی كە بە سەركەوتنی گەورەی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆتاییهات، بەڵام بەردەوامی كێشەی بودجە و مووچە بارگرانییەكی زۆری بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێم دروستكردبوو و بە درێژایی مانگەكانی رابردوو لە هەوڵدابووین بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و لە ئێستاشدا بە هەموو تواناوە لە هەوڵەكان بەردەوامین و هیوادارین لە سەرەتای ساڵی نوێدا بە یەكجاری چارەسەری بكەین”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و پاراستنی سەقامگیریی وڵاتەكەمان و رەواندنەوەی هەڕەشە و مەترسییەكان پێویستیی بە هاوكاری و یەكڕیزی و چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان هەیە و هیوادار و داواكاریشین لە ساڵی 2024 دا هەموو لایەكمان بە رۆحی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و هەروەها بە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەكاركردن هەوڵبدەین بە رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و بە یەكڕیزی و كۆدەنگی نیشتمانییەوە هەڕەشە و مەترسییەكان لەسەر وڵاتەكەمان دووربخەینەوە و زەمینەیەكی لەبار بۆ خزمەتكردنی زیاتر و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بڕەخسێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: لیژنە هاوبەشەکەی هەرێم و بەغداد راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەمی سودانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێکهێنراوە، راپۆرتی…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە. سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی…
Total
0
Share