نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ئاشکرا دەکات.

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سێ پێگەی نوێی دیکە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ ئەوەی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت، هەرکاتێک ڕێکارەکان تەواوبوون ئەوکاتە ئەنجومەنی شارەوانی بڕیار لەسەر دابەشکردنیان دەدات.

وتیشی، ناتوانین شوێن و ژمارەی زەوییەکان ئاشکرابکەین تاوەکو بڕیاری کۆتاییان لەسەر نەدرێت.

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا نزیکەی 75 هەزار پارچەزەویمان پێویستە بۆ ئەوەی دابەشیبکەین و تاوەکو ئێستاش 23 هەزار پارچەزەوی دابەشکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: دەست بەسەر چەندین ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستیانگرتووە بەسەر چەند ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتادا کە هاوڵاتییانیان بێزارکردووە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share