راگەیەندراوێكی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

لە چالاكییدا لە سلێمانی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی پارێزگای هەولێر، توانرا چالاكییەكی گرنگ ئەنجامبدرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چواربازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە و دەستیشگیراوە بەسەر بڕی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ لە سلێمانی كە بازرگانان بەنیازبوون ئەم ماددە هۆشبەرانە بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆك.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبار دەستگیركراون، سێ تۆمەتباری ئێرانی و یەك تۆمەتباری دانیشتووی هەرێمی كوردستانن.

ئەوەشخراوەتەڕوو بەمەبەستی ڕێگریكردن و بەگژداچوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەماهەنگی و لەئاڵوگۆڕی زانیاری و كاری پێكەوەیی بەردەوامە لەگەڵ سەرجەم دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share