بارهەڵگرێك لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا

ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا، هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، شۆفێرەكە سەلامەتە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مسیۆبۆشی کانتەر کە سەوزە و میوەی بارکردبوو، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، شۆفێری بارهەڵگرەكە سەلامەتە.

ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان – كەلار بە ڕێگای مەرگ ناودەبرێت و ئەمە دووەم ڕووداوی هاتوچۆ بوو كە ئەمڕۆ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوویانداوە. پێشتر و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، بەهۆی پێکدادانی سێ بارهەڵگر و تاکسییەکەوە لەسەر ڕێگای زەڕایەن – دەربەندیخان، چوار کەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە کاتی بوونی گومانی لەسەر بریندارێک پێویستە پۆلیس ئاگاداربکرێتەوە بەڵام چارەسەرکردن لە پێشترە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نابێت پسوڵەی داواکردنی چارەسەری پۆلیس ببێتە ڕێگرێک لە چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندار. ڕائید ئاری…
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share