زانکۆی جیھان – سلێمانی کورسی بۆ میدیاکاران دابیندەکات

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند، زانکۆی جیھان – سلێمانی بڕیاریدا چەند کورسییەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا بۆ ئەندامانی سەندیکا و میدیاکاران دابینبکات.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند، بەشی دیجیتاڵ میدیا لە زانکۆی جیھان – سلێمانی بۆ خوێندنی ئەمساڵ 2025-2026، بۆ یەکەمینجار دەکرێتەوە، لە ھەنگاوی یەکەمدا، کورسییەکی خوێندنی خۆڕایی و سێ کورسیی داشکێنراو بە %50 بۆ ئەندامانی سەندیکای رۆژنامەنووسان، وەک دەستپێکی بەشە نوێیەکەیان دەکەنە دیاری.

داواشدەکات، ھەر ئەندامێکی لقەکە و ھەر میدیاکارێک، خوازیاری خوێندنی میدیایە لە زانکۆی جیھان – سلێمانی، سەردانی بارەگای لق بکات بەمەبەستی وەرگرتنی پشتگیری و فۆرمی بەڵێننامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: بەمزووانە رێنمایی نوێ بۆ كارئاسانی گەڕانەوەی پێشینەكان دەردەچێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەمزووانە رێنمایی نوێ بۆ كارئاسانیی گەڕانەوەی پێشینەكان دەردەچێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە…
Total
0
Share