لەتیف نێروەیی بۆ عەلی حسێن: خۆزگە ئەو قسەیەی ئەمڕۆ کردت پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بتکردایە

بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە نووسینێکدا وەڵامی قسەکانی عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەداتەوە.

لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویەتی، “خۆزگە ئەو قسەیەی ئەمرۆ کاک عەلی حسێن کردی، (کە دەڵێت، بەلای ئەوانەوە کێشە نییە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکێتی بێت)، پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەناوی پارتییەوە بیکردایە”.

دەشڵێت، “ئەوکاتە پێویستی نەدەکرد هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بۆ ماوەی شەش مانگ دوابکەوێت و نیگەرانیش دروست نەدەبوو، بەڵکو فراکسیۆنی ئەوانیش هاوشێوەی پێنج فراکسیۆنەکەی دیکەی حزبە کوردستانییەکان، بەشداریان لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا دەکرد، بەڵام ئەرشیفی میدیای ئەوان لەسەر ئەو پرسە، قسەیەکی جیاوازترمان پێدەڵێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان لە كاتی بانگەشە بۆ هەولێر بەمشێوەیە بێت دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

پێشڕەو مەلاوەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان بەمشێوەیە بێت بۆ خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەولێر،…
Total
0
Share