کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرمی نزمتردەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرمی نزمتردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، کەمێک نزمتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەىنێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 18 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share