هۆکاری تۆمارنەکردنی ناوی نوێ بۆ کۆبۆنی خۆراک ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆکاری تۆمارنەکردنی ناوی نوێ بۆ کۆبۆنی خۆراک راگرتنی هەموو مامەڵەیەکە بەکاغەز و گۆڕینیەتی بە ئەلیکترۆنی.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای بەدواداچوونمان بۆ هۆکاری تۆمارنەکردنی کۆبۆنی نوێی خۆراک، وەزیری بازرگانی پێیراگەیاندین “بەهۆی گۆڕینی مامەڵەکانە بە ئەلیکترۆنی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکاتێک پرۆسەی بەئەلیکترۆن تەواوبوو سەرجەم مامەڵە نوێیەکانی تۆمارکردنی ناوی نوێ تەواو دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێوشوێنە ئیدارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن. مەروان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری…
Total
0
Share