بافڵ جەلال تاڵەبانی: بۆ هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و سەرفرازیی گەلەکەمان هەنگاو دەنێین

سەرۆكی یەكێتی لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهید ئارام-دا رایدەگەیەنێت، بە شوێن پێیاندا بۆ هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و سەرفرازیی گەلەکەمان هەنگاو دەنێین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە یادی چل و حەوتەمین ساڵەی شەهیدبوونی شاسواری شۆڕشی نوێ و رێکخستنەکانی خەباتی کوردایەتی و یەکێتی، سڵاوی وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازی شەهیدان و تێکۆشەرەکانی یەکێتی و کاک ئارام دووپاتدەکەینەوە و ئەم رۆژە هانمان دەدات لە درێژەدان بە خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و پاراستنی ئەزموونەکەمان.

دەشڵێت، “کاک ئارامی سەرکردە، رووناکبیر، خاوەن بیری نوێ و رێبازی بنیادنانەوەی رێکخستنەکانی ناوشار و ژیانی کوردایەتی و یەکێتی بوو لە شارەکاندا و هاوکات قەڵەمێکی بەڕشتی سەردەمی نوێ بوو، کە دوای نیوسەدە تا ئەمڕۆش بیری کاک ئارام رێنیشاندەری ژیان و کاری رێکخراوەیمانەـ.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشیدەكاتەوە، یەکێتی بە شانازی و رێزەوە یادی کاک ئارامی سەرکردە بەرزڕادەگرێت و یادو یادەوەرییەکانی کە مێژوویەکی درەوشاوەی خەباتمانن، بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەهێڵینەوە و بە شوێن پێیاندا بۆ هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و سەرفرازی گەلەکەمان هەنگاو دەنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share