گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیایەکی دیکە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیایەکی دیکەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێبکات.

دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پاش مانگێک لە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا، کۆمپانیای ئەی جێت، دووەمین هێڵی ئاسمانییە کە پاش هەڵگرتنی گەمارۆ ئاسمانییەکان لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیاوە، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەکات.

وتیشی، بەم هەنگاوە گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی دووهێندە زیاددەکات، هەروەها نرخی بلیتەکانی ئەم هێڵە هەرزانن و خزمەتی زیاتری گەشتیاران دەکات.

سەبارەت بە ژمارەی گەشتەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئەو خشتەیەی هێڵەکە ناردوێتی، هەفتانە چوار گەشتی هاتن و رۆیشتنیان دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share