د. حوسێن رابی رایدەگەیەنێت، ئاسایشی سلێمانی بە کارامەییەوە بڕیاری دادوەریان جێبەجێکرد.
د. حوسێن رابی، فیزیاناس و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، ئەو سکاڵایەی لەسەرم تۆمارکرابوو کشێندرایەوە، ئەو کەسانەی داوایان لەسەر تۆمارکردم لە شوێنێکی هەڵە داواکەیان تۆمارکردبوو، کە ئاسایشی سلێمانی بوو، ئەوانیش بەڕێزەوە بەڕێیانکردم و زۆر کارامە بوون.
دەشڵێت، باشترین و کارامەترین رۆڵەکانی گەلی کوردم لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بینی، کەسانێکی ماندوونەناسن و زۆر بە کارامەییەوە کارەکانیان رادەپەڕاند.