کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە چەند ناوچەیەک بەفر و نمەباران دەبارێن

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان بەفر و باران دەبارێن و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆرێت لە شەودا، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفر و نمەباران لەسەر ئەو ناوچە سنوورییانە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   10پلەى سیلیزى

دهۆک     : 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1  پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 17 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share