وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەولێرەوە لێدوانی هەیە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی کۆنگرەکەی هەولێرەوە ڕایگەیاند، ئەوان بەردەوام هەوڵیانداوە لەگەڵ گەلی عێراق کە مێژووی هاوبەشیان هەیە، پەیوەندیی باشیان هەبێت و ئەوەی لە عێراقیش ڕوویدا ئومێدبەخشە.

یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، “لەو ڕۆژەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەدەستماندایە یەکێک لە ئامانجەکانمان پەرەپێدانی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات ئومێدبەخشە و پێشتریش پێشبینیمان نەدەکرد”.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە و عێراقییەکان ڕیشەی ئایینیی قوڵمان پێکەوە هەیە و هەوڵەکانمان بەردەوامدەبن بۆ گەڕانەوەی ئەو پەیوەندییە بەهێزە”.

هەوڵی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان عێراق و ئیسرائیل كە لە كۆبوونەوەیەكی بەشێك لە هۆزە عێراقییەكاندا لە هەولێر خرایەڕوو، كارادنەوەی بەرفراوانی توندی لێكەوتەوە.

دوێنێ هەینی، نزیكەی 300 كەسایەتیی سوننی و شیعی لە كۆبوونەوەیەكدا لە هەولێر داوایان لە حكومەتی عێراق كرد پەیوەندیی دیپلۆماتی لەگەڵ ئیسرائیل گرێبدات، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم جەختیكردەوە لەوەی ڕێکاری پێویست بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرنەبەر.

بابەتی پێشتر

ڤالێنسیا 1-1 ئەتلەتیک بلباو

بابەتی دواتر

لیستەر سیتی 2-2 بێرنڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share