مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: شاڵاو عەلی عەسکەری بە ویستی خۆی دەستی لەکارکێشایەوە

 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، پاش 49 ساڵ خەبات و قوربانیدان، هەڤاڵ شاڵاو عەلی عەسکەری، بە ویستی خۆی دەستبەرداری پۆستی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شاڵاو عەلی عەسکەری، هەڤاڵی تێكۆشەر و خۆشەویست، پاش 49 ساڵ خەبات و قوربانیدان، هەروەها ئامادەبوونی لەهەموو قۆناغەكانی شاخ و شار، بە ویستی خۆی داوای لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی كرد، دەستبەرداری پۆستی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێت، لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لە دەرەوەی ئۆرگان و بەرپرسیارێتی حزبی داكۆكیكارێكی سەرسەختی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت و لەهەر وێستگەیەكی خەباتیشدا لەپێناو یەكێتی ئامادەیی دەبێت.

لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، دەگمەنن ئەو سەرکردانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ئارەزووی خۆی دەستبەرداری پۆست دەبن، ئەوەی باوە بەرپرسانی ناوچەکە هێندە لە پۆستەکانیان دەمێننەوە، کە خەڵک کارە باشەکانیان لەیاد دەکەن، بۆیە ئەوەی هەڤاڵ شاڵاو ئەمڕۆ کردی نموونەی سەرکردەیەکی سەربەرز، بوێر و نیشتیمانپەروەرە، هەروەها ستایشی خەبات، قوربانیدان و تێكۆشانی خۆی و خانەوادە سەربەرزەكەیان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ

قائیمقامی هەڵەبجە، رایگەیاند، “هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ”. نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە، لە لێدوانێکی…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share