جێگری پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی ئاڕاستەی خەڵکی گوندی لاجان کرد و رایدەگەیەنێت، ئامادەین هەموو جۆرە هاوکارییەک بگەیەنینە خەڵکی گوندەکە.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ستەمێکی گەورەیە کە هاوڵاتییانی گوندی لاجان بەم کەشە ساردە لەسەر شەقام و خێوەتەکاندا دەمێننەوە، هەروەها هیچ هاوکاری و پێداویستییەکی سەرەتایی وەک خواردن و خواردنەوە و پیداویستی پزیشکی بۆ خەڵکی گوندەکە دابین نەکراوە، جیا لەوەش لەناو ئەو هاوڵاتییانەی کە دەربەدەرکراون خەڵکی بەتەمەن، پەککەوتە، ژنی دووگیان و منداڵی بچووک بوونی هەیە و لە دۆخێکی مەترسیداردان.
وتیشی، وەک پارێزگای سلێمانی، ئامادەین بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی و پێداویستییەک بگەیەنینە دانیشتووانی لاجان، هەروەها ئەگەر رێگری لە هاوکارییەکانمان بکرێت، دەرگامان بە رووی خەڵکی لاجان کراوەیە و لە خزمەتیاندا دەبین.