کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی رابردوو کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
کونسوڵخانەی بەریتانیا راگەیەندراوێکی بە زمانی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “هێرشکردنە سەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی، هەڕەشە لە سەقامگیری، ئارامی عێراق و سەلامەتی خەڵکی وڵاتەکە دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “شانشینی یەکگرتوو پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنەڕەتییەکانی عێراق دەکات و لەگەڵ عێراق وەستاوە، هەروەها داواکارین لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە بەرپرسیاری ئەم هێرشەن”.