سەرچاوەیەک لە گوندی لاجان: تاوەکو ئێستا گەمارۆکانی سەر گوندی لاجان لانەبراون

گەمارۆکانی هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بۆ سەر گوندی لاجان بەردەوامن و تاوەکو ئێستاش هەمەڕ، باجەر و چەکە قورسەکان نەکشێندراونەتەوە.

سەرچاوەیەک لە گوندی لاجان سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی گوندەکە، ئاشکرایکرد، ژمارەیەک لە نوێنەرانی گوندەکە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێر کۆبوونەوە، بەڵام ئاسایشی هەولێر لە بەرامبەردا داوای ژمارەیەک گەنجی گوندەکەیان کردووە کە گوایە بەشداربوون لە گردبوونەوەکەی دوێنێ.

وتیشی، ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی کردووە و بە نوێنەرانی گوندەکەیان راگەیاندووە کە دێن بۆ دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە و هەرکەسێک رووبەڕوویان ببێتەوە سزادەدرێت، هەروەها ئەو گەنجەی دوێنێ بە ناوی ‘شکور’ دەستگیرکرا تاوەکو ئیستا ئازادنەکراوە و بریندارەکانیش وەک تۆمەتبار مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە بریندارەکان منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە و فیشەک بەر سکی کەوتووە، هەروەها ئەو کەسانەشی کە دەستگیرکرابوون و ئازادکران، ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک بافڵ بۆ هەتاهەتا لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە

د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشت دەكەن. د. بڕیار رەشید…
Total
0
Share