بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین پێكدەهێنرێت

حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاتی بە قەزاكردنی ناحیەی حاجی ئاوا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین دادەمەزرێنێت.

بەپێی نووسراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە هێنانەكایەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین و دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتییەكە لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری بە قەزاكردنی حاجی ئاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینی دەركرد و ڕایگەیاند، بڕیارەكە لە ڕێكەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر: هێنانی هێزی ئەمنی بۆ نێو دادگاكە دوورە لە ڕاستییەوە

بابەتی دواتر

"سیناریۆكەی خۆرئاوا" بۆ نەخۆشیی ئاوڵە چییە و ڕۆڵی بیڵ گەیتس لە بڵاوبوونەوەیدا چی بووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share