وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئەگەر هەیە لە سبەینێ-وە قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنین

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا ئەگەری هەیە لە سبەینێوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان وتی، بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆ ئەگەرێکی کراوەیە و ڕەنگە لە سبەینێ-وە ئەو بڕیارە ڕابگەیەندرێت.

جوتیار عادل لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئەوەشی وت، ”ڕەنگە لە سبەینێ-وە، چوار بۆ پێنج ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنین”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم هۆكارەكەی بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێكارە تەندروستییەكان گەڕاندەوە كە لە ئاكامیدا ئامارەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا زیادیكردووە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ڕاگەیەنراوێكی نافەرمی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڵاوكرایەوە (واژوونەكراوە و ژمارەی ڕۆیشتووی لەسەر نییە) و تیایدا هاتووە، “قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكان، لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 6ی بەیانی دەبێت”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “تەنها ڕێگادەدرێت بە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی تەندروستی و ئۆتۆمبێلی ئامبۆلانس و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشتیوان سادق: هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە و فەریزەی حەج ئەنجامبدەن

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە…
زیاتر ببینە

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی…
Total
0
Share