سروە محەمەد: بە دووری دەزانم کێشە بۆ مووچەی مانگی حوزەیران دروستببێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندووین کە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروستنابێت.

سروە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە کۆتا سەردانمان بۆ لای فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بە ڕوونی پێی ڕاگەیاندین کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت.

باسی لەوەشکرد، لەم چەند ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دەستپێدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگادارین کە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ڕەوانەی بەغداد کراوە، بۆیە بە دووری دەزانم کێشە بۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
Total
0
Share