ناوەندەكانی ئەمریكا تایبەت بە بەرگری و ڕوبەڕووبونەوەی نەخۆشی ئاشكرایدەكات نزیكەی 50 ملیۆن دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا دابەشكراوە.
ناوەندەكان بڵاویكردەوە، ئەو ڤاكسینانەی بڵاوكراونەتەوە لە هەردوو جۆری (فایزەر-بیونتیك) و (مۆدێرنا) بوون و تائێستا بە نزیكەی 30 ملیۆن كەس دراوە.
دوێنێ زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) ئاشكرایكرد، كۆی گشتیی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 26 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئاماری زانكۆكە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گەیشتووەتە 438 هەزار و 452 و كۆی توشبووانیش 26 ملیۆن و 22 هەزار و 247 كەسە.
س: ڕۆیتەرز