گەشتەكەی بێزۆس بۆ بۆشایی ئاسمان سەركەوتوو بوو

جێف بێزۆس و سێ كەسی دیكە، وەك گەشتیار چوونە بۆشایی ئاسمان و بۆ ماوەی چەند خولەكێك لە بۆشاییدا مانەوە.

گەشتەكە بە فڕۆكەیەكی كۆمپانیای بلو ئەمازۆن ئەنجامدرا، كە بێزۆس-ی دەوڵەمەندترین كەسی جیهان خاوەنیەتی.

ماوەیەكە بیرۆكەی گەشتیاریی بۆشایی ئاسمان لای دەوڵەمەندانی جیهان دروستبووە، ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، ڕیچارد برانسۆن خاوەنی كۆمپانیای ڤێرجن گالاکتیک بە کەشتییەكی دروستكراوی كۆمپانیاكە، وەك یەكەم گەشتیاری دەوڵەمەند، گەشتی بۆشایی ئاسمانی كرد.

جێف بێزۆس-یش بووە دووەم دەوڵەمەندی جیهان وەك گەشتیار چووە بۆشایی ئاسمان.

بڕیارە لەماوەی داهاتووشدا ئیلۆن مەسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا، بە فڕۆكەیەكی كۆمپانیاكەی ڕیچارد برانسۆن (ڤێرجن گالاکتیک)، گەشتی بۆشایی ئاسمان بكات، لەكاتێكدا پێشتر مەسك و برانسۆن لەكێبڕكێدا بوون كامیان زووتر وەگ گەشتیار بچنە بۆشایی ئاسمانەوە.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی شاندی ڕۆژئاوا و سەرۆکی فەڕەنسا تورکیای توڕەکردووە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کەتەلۆنیا تاوتووێی بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share