سریلانکا بە چا قەرزە کەڵەکەبووەکانی نەوت بە ئێران دەداتەوە

سریلانکا بڕیاریدا بەبەهای 20 ملیۆن دینار چا هەناردەی سریلانکا بکات بە مەبەستی دانەوەی ئەو قەرزە کەڵەکەبووانەی بەهۆی هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتەوە کەوتوونەتە سەری.

نووسینگەری سەرۆک وەزیرانی سریلانکا بڵاویکردەوە، لەدوای گفتوگۆکانمان لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران تا ئێستا بەبەهای 20 ملیۆن دۆلار چا هەناردەی ئێران بکەین، ئەمەش بەپێی رێکەوتنێکی بازرگانی.

رێکەوتنی چا بەرامبەر بە نەوت، لە ساڵی 2021 ئەنجامدرا، بەڵام جێبەجێکردنەکەی دواکەوت ئەوەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە.
رێکەوتنەکە سوودی دوولایەنەی بۆ هەردوو وڵات هەیە، لەلایەک یارمەتی ئێران دەدات خۆی لە دانی پارەی چا بە دراوی قورس بپارێزێت کە بەهۆی سزاکانی سەری ناتوانێت مامەڵەی پێوەبکا، هەم سریلانکا سوودمەند دەبێت و دەتوانێت بێ ئەوەی دراوی قورس بەکاربهێنێت کە خۆی کورتهێنانی هەیە تێیدا بۆ دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی کڕینی نەوت لە ئێران.

بابەتی پێشتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چەکدارانی تاڵیبان لە یۆنان

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە دانیشتووانی شاری “کەلەماتە” پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان بەسەر شەقامێکی سەرەکیی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 85 دۆلار…
Total
0
Share