شێرزاد حەسەن تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

نووسەری کورد شێرزاد حەسەن لە سلێمانی توشی رووداوی هاتوچۆ بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ نووسەری کورد شێرزاد حەسەن لەکاتی پیادەڕەوی لەگەڕەکی عەقاری ئۆتۆمبێلێک خۆی پێداکێشاوە و برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شێرزاد حەسەن بە ئەمبۆلانسی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە ئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە زانكۆكان رۆڵی زیاتر ببینن لە گەشەپێدانی هەرێم و لەگەڵ پێویستی بازاردا زیاتر خۆیان بگونجێنن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئوردن بە سەرۆكایەتیی دكتۆر مەئمون…
Total
0
Share