کۆمسیۆن: نابێت پێش وادەی یاسایی بانگەشە ژمارە و لیستی کاندیدان بڵاوببێتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، نابێت بە هیچ جۆرێک کاندیدان پێش ئەو وادە یاساییەی کۆمسیۆن دیاریی کردووە، ژمارەکانیان ئاشکرابکەن و بڵاویبکەنەوە.

کۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، ”راگەیاندنی ژمارەی کاندیدان و لایەنە سیاسییەکان بەو مانایە نایەت کە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو دەستەی نوێنەرانی کۆمسیۆن کۆتا لیستی کاندیدان پەسەند نەکات و وادەی یاسایی بانگەشە دەستپێنەکات، نابێت ژمارەی لیستەکان بڵاوبکرێنەوە، بە پێچەوانەوە کۆمسیۆن رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان…
Total
0
Share