پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو دوو ماتۆڕسوارە دەستگیرکران کە بە شێوەیەکی ناشارستانی ماتۆڕسکیلیان لێدەخوڕی

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو دوو ماتۆڕسوارە دەسگیرکران کە بە شێوەیەکی ناشارستانی، ماتۆڕسکیلیان لێدەخوڕی و گرتەکانیان بڵاوبوویەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی چەند ماتۆڕسکیلێک لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە لە ناو شەقامەکانی ناوشاردا سەرکێشی بەماتۆڕسکیلەکانیانەوە دەکەن و بەشێوەیەکی ناشارستانی لێدەخوڕن، کە دەبنەهۆی مەترسی دروستکردن بۆ شۆفێران و هاوڵاتییانی شەقامەکە، پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچون لەسەرئەو رووداوە توانرا سێ کەس دەستگیربکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی دەسگیرکراون بریتین لە، (ه. د. م) تەمەن 18 ساڵ، (ب. ف. ع) تەمەن 18 ساڵ و (ل. ل.ع) تەمەن 17 ساڵ، کو بە ماددەی 21ی هاتوچۆ دەستگیرکراون، هەروەها دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکانیشیاندا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بە پێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دواخرا،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە. لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا…
Total
0
Share