بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە ئێستادا تاقیکردنەوەکان بە ئۆنڵاین ئەنجامنادرێن و دەبێت چارەسەربکرێت

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا تاقیکردنەوەکان بە ئۆنڵاین ئەنجامنادرێن و دەبێت چارەسەربکرێت.

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان دەبێت هیچ وانەیەک نەمابێت، بەڵام ئێستا دوو وانە ماوەتەوە کە تاقیکردنەوەکانیان ئەمجانەدراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی چەند خوێندنگەیەک دوو دەوامیان هەیە، بۆ ئەوەش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر هێڵین تاوەکو چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.

وتیشی، لە ئێستادا هیچ تاقیکردنەوەیەک لە خوێندنگەکان ئەنجامنادرێن، لە هەمان کاتیدا بە ئۆنڵاینیش تاقیکردنەوە ئەنجامنادرێت، بەڵام دەبێت چارەسەری ئەمەش بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای “تەڵەبات” لەبارەی دەنگۆی هەڕەشەلێکردنیانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

کۆمپانیای “تەڵەبات” بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خواردەمەنی، ئەو دەنگۆیانەی ‏ڕەتکردەوە کە گوایە هەڕەشەیان لێکرابێت لەبارەی داهاتیانەوە.‏ کۆمپانیای “تەڵەبات” لە…
Total
0
Share