تەندروستیی سلێمانی: بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی دەرکرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، ” بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی دەرکرا”.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە رابردوودا گرفتی کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیمان هەبوو کە ئەوەش راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان هەبوو”.

باسی لەوەشکرد، “ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی پارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تەندروستیی سلێمانی دەرکرا و هیوادارین بە زووترین کات سەرجەم پێداویستییەکان دابینبکەین”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە چەند ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگرێتەبەر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share