هیندستان هەوڵی قەدەغەكردنی بتكۆین و چەند دراوێكی دیكەی ئەلیكترۆنی دەدات

حكومەتی هیندستان پلانی هەیە مامەڵەكردن بە بتكۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكان لە وڵاتەكەی قەدەغە بكات، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە كە دیەوێت دراوێكی تایبەت بەخۆی دەربكات.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاڕ تی ڕوسی كە ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم بڵاویكردووەتەوە، لە كارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی هیندستان پرۆژەیاسایەك دانراوە مەبەست لێی “دەركردنی دراوێكی ئەلیكترۆنییە لەلایەن بانكی ناوەندیی هیندستانەوە”.

ئەنجومەكە ڕایگەیاندووە، لەو پرۆژەیاسایەدا دەیانەوێت سەرجەم دراوە ئەلیكترۆنییەكانی دیكە قەدەغە بكەن بە بتكۆین-یشەوە.

لەماوەكانی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی هیندستان نیگەرانیی خۆیان پیشاندا سەبارەت بە بەكارهێنانی بتكۆین لە چالاكییە نایاساییەكاندا وەك سپیكردنەوەی پارە، هۆكارەكەشیان بۆ نەبوونی دراوێكی لەو جۆرە تایبەت بەو وڵات گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لوتکەی ئارسیناڵ و یونایتد بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

بابەتی دواتر

ناوی قاسم سولەیمانی لە نزیک تەقینەوەکەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە هیند دۆزراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share