(ڤیدیۆ) لوتکەی ئارسیناڵ و یونایتد بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتد لە یاری لوتکەدا یەکسانبوونیان تۆمارکرد

ئەمشەو، شەممە یانەی ئارسیناڵ یاری هەفتەی 21ی پریمەرلیگی بەرانبەر مانچستەر یونایتد ئەنجامدا و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامەکەدا کێشا.

ئارسیناڵی ئارتێتا لە ئیماراتس ستادیەم میوانداری مانچستەر یونایتدی دووەمی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی کرد و یاری نێوانیان بە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

هەردوو یانە لەسەرەتا تاوەکو کۆتا خولەک بە وریاییەوە مامەڵەیان کرد، سەرەڕای ڕەخساندنی چەندین هەلی گۆڵکردن لەلایەن ئەستێرەکانی گانەرزەوە، بەڵام هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکانی بێرند لینۆ و داڤید دی خیا، یارییەکەش بەبێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆی 21 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 41 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئینگلتەرا جێگیربوو، یانەی ئارسیناڵیش بە 31 خاڵەوە لە پلەی نۆیەمەوە بۆ هەشتەم سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

سامپدۆریا 0-2 یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

هیندستان هەوڵی قەدەغەكردنی بتكۆین و چەند دراوێكی دیكەی ئەلیكترۆنی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share