ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی کلاسیکۆ بەدرێژایی مێژوو

ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کلاسیکۆی قۆناغی دووەمی لالیگا ئەنجامدەدەرێت.

یانەی بەرشلۆنە بەتەواوی ئەستێرەکانیەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکە ئامادەیە، یانەی ڕیاڵ مەدرید-یش بەبێ کەریم بنزیمە و فێرلاند مێندی یاریدەکات.

ڕیاڵ مەدرید بە 66 خاڵەوە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی خوولی ئیسپانیای گرتووە، جیاوازییان لەگەڵ ئیشبیلییەی دووەمدا 10 خاڵە، هەروەها یانەی بەرشلۆنە بە 51 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدایە.

دوو جەمسەرە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا بەدرێژایی مێژوو 248 یارییان بەرامبەر بە یەکدی کردووە، ڕیاڵ مەدرید 100 بردنەوە و بەرشلۆنە 96 بردنەوەیان تۆمارکردووە، هەروەها لە 52 یارییشدا یەکسانبوون.

لە چێوەی یارییەکانی لالیگا، ڕیاڵ و بارسا 183 یارییان کردووە، زەبەلاحەکەی مەدرید 76 بردنەوە و کەتەلۆنییەکان 72 بردنەوەیان تۆمارکردووە، لە 35 یارییشدا یەکسانبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی دێربی مانچستەری بردەوە و گواردیۆلا و مۆرینیۆ لە فاینەڵی کاراباو ڕوبەڕودەبنەوە

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلزیەکان “کاراباو کەپ” ئەنجامدرا، یانەی مانچستەر سیتی بە…
Total
0
Share