نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەرکردنی مووچەی خانەنشینان پێکهێنرابوو هەڵبوەشێتەوە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە 23ی حوزەیرانی 2024 نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی دروستکرد بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (9 ی ساڵی 2014) و چارەسەر کردنی چارەنووسی لێبڕینی خانەنشینی پێشوو کەلە فەرمانبەران بڕدراوە و پەیوەستکردنی بە حکومەتی فیدراڵ.
دەشڵێت، بەپێی فەرمانەکە پێویست بوو لیژنەکە کارەکانی لەماوەی (60) رۆژدا ئەنجامبدات، واتە تاکو 23ی ئابی 2024، بەڵام لیژنەکە “کرداریی” نەبووەو چاوەڕواندەکرێت هەڵوەشێنرێتەوە و لیژنەیەکی دیکە دروستبکرێت.
سۆران عومەر دەڵێت، ئەوەی گرفتە هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و پارەی لێبڕینەکەش دیار نییە، بۆ جێبەجێکردنی یاساکەش بەسەر تەواوی خانەنشینان پێویستە نزیکەی (70) ملیار دینار بخرێتە سەر مووچەی هەرێم.
بابەتی پێشتر

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

بابەتی دواتر

سودانی جێگرەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک رادەسپێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share