لە چارەکی سێیەمی 2025 عێراق زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن بەرهەمی نەوتیی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆمپانیای سۆمۆ، عێراق لەنێوان مانگی تەمموز و ئەیلوولی 2025، دوو ملیۆن و 330 هەزار و 838 تۆن بەرهەمی پاڵێوراوی نەوتیی هەناردەی دەرەوە کردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە %20 کەمیکردووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لەو چەند مانگەدا، دوو ملیۆن و 931 هەزار و 419 تۆن بەرهەمی نەوتیی هەناردەکردبوو.
لەو رێژەیەی لە راپۆرتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، دوو ملیۆن و 117 هەزار و 737 تۆن، رۆنی سووتەمەنی بووە، 201 هەزار و 964 تۆن نەفتا بۆ سووتەمەنی فڕۆکە، هەروەها رێژەکەی دیکە ئەو ماددانەن کە بۆ پیشەسازیی پترۆکیمیایی بەکاردەهێنرێن.