ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بڕیاریدا بە کاراکردنەوەی حکومەت

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ کاراکردنەوەی حکومەت، ئەمەش پاش ئەوەی لەکارخستنی حکومەت زیاتر لە 40 رۆژی خایاند.

پێگەی فاینانشناڵ تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پاش چەندین هەفتە لە گفتوگۆکردن لە واشنتنی پایتەخت، کەمینەیەکی دیموکراتەکان دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی زۆرینەی کۆمارییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی حکومەت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمەش یەکەم هەنگاوە بە ئاڕاستەی کاراکردنەوەی حکومەت، پاش لەکارخستنی بۆ ماوەی زیاتر لە 40 رۆژ، هەروەها هەنگاو بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی یاسای بودجە، تاوەکو سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان پارەداربکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوردێكی ئاوارەبووی ئۆكرانیا: دۆخمان زۆر خراپە و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ‏وەڵاممان ناداتەوە

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كوردانی ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، ‏خوێندكارێكی كورد دەڵێت، بەشێك لە كوردەكان ئاوارەی سنوورەكان…
Total
0
Share