ئەمریكا جێگرەوەكەی ئەبوبەكر بەغدادیی كوشت

ئەمیرەكەی داعش لە نزیك سنوورەكانی توركیا كوژراوە

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، هێزەكانی وڵاتەكەی، لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی باكووری سوریا، ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی-یان كوشتووە، كە دوای كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی، شوێنی گرتبووەوە.

كۆشكی سپیی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی بایدنی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە، “بە فەرمانی من، هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە باكوور و خۆرئاوای سوریا ئۆپەراسیۆنێكی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان بە سەركەوتوویی ئەنجامدا، ئەوەش بۆ پاراستنی گەلی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان و كردنی جیهان بە شوێنێكی ئارامتر”.

بایدن ئاشكرایكردووە، “بەهۆی توانا و ئازایەتیی هێزە چەكدارەكانمان، ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی، سەركردەی داعش لە مەیدانی جەنگ سڕایەوە”، واتا لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكادا جێگرەوەكەی ئەبوبەكر بەغدادی كوژراوە.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هیچ سەربازێكی ئەمریكی زیانی بەرنەكەوتووە، وەك ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا باسیكردووە.

پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) بڵاویكردبووەوە، لەلایەن یەكەیەكی تایبەتی هێزەكانی ‏سوپای ئەمریكاوە “ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوو” لە شارۆچكەی ئەتمە، كە دەكەوێتە شاری ‏ئیدلب و لەسەر سنووری توركیایە، ئەنجامدراوە.‏

شوێنی ئۆپەراسیۆنەكە باڵەخانەیەك بووە كە دەكەوێتە دووریی نزیكەی 15 میل لە گوندی ‏باریشا-ی سوری كە ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی پێشووی داعشی لە تشرینی یەكەمی ‏‏2019دا لێ كوژرا.‏

جێی سەرنجە، شوێنی كوشتنی بەغدادی و جێگرەوەكەی لەو ناوچانەی سوریا بوون، كە لەژێر كۆنترۆڵی توركیا و هێزە چەكدارە هاوپەیمانەكانیەتی.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی 2010وە تاوەکو ئێستا کێ گۆڵکاری تۆپی پێیە؟

بابەتی دواتر

سەدر ئەو گروپە شیعییانەی هێرشیانكردەسەر ئیمارات بە تیرۆریست ناوزەددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share