پوتین: ئەمریكا ڕوسیا پەلكێشی جەنگ لە ئۆكرانیا دەكات

ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا دەڵێت، ئەمریكا دەیەوێت ڕوسیا پەلكێشی جەنگ لە ئۆكرانیا بكات و ئەو وڵاتە وەك ئامرازێك بەكاردەهێنێت.

سەرۆكی ڕوسیا هۆشداری دەدات بە ئۆكرانیا و پێیوایە ئەمریكا دەیەوێت ئۆكرانیا لە بەرژەوەندیی خۆی بەكاربهێنێت و بیكات بە پاساوێك بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا.

ماوەیەكە ڕوسیا هێزی سەربازیی زۆری ڕەوانەی سنوورەكانی لەگەڵ ئۆكرانیادا كردووە، خۆرئاوا دەڵێت ڕوسیا دەیەوێت بەمنزیكانە ئۆكرانیا داگیربكات، لەبەرامبەردا مۆسكۆ ئەوە ڕەتدەكاتەوە و ترسی هەیە لەوەی بڵاوكردنەوەی هێزی ناتۆ لەنزیك ئۆكرانیا، هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتەكەی بكات.

پوتین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا لە مۆسكۆ ڕایگەیاند، “وایدەبینم ئەمریكا لەبارەی ئاسایشی ئۆكرانیاوە زۆر نیگەران نەبێت، بەڵكو ئەركی سەرەكیی ئەو بچووككردنەوەی ئەو گەشەكردنەیە كە ڕوسیا بەخۆیەوە بینیویەتی، بەم لۆژیكەش ئۆكرانیا تەنها ئامرازێكە بۆ گەیشتنی ئەمریكا بەو ئامانجە”.

وتیشی، “ئەمریكا ترسی ڕوسیا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هێزی ناتۆ لە ئەوروپا پشتگوێدەخات، دەبوو بەپێی یاسا دڵنیاییمان پێبدرێت و ڕێگری بكرێت لە زیاتر هەڵكشانی هێزەكانی ناتۆ بەرەو خۆرهەڵات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان بە 100 مووشەک کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بە 100 مووشەک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج، بەڵام ئەمریکا سەرجەمیانی…
Total
0
Share