کازمی: بەئامانجکردنی فڕۆکەخانەی بەغداد هەوڵێكە بۆ شێواندنی ناوبانگی عێراق

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد هەوڵێکی دیکەیە بۆ شێواندنی ناوبانگی عێراق، ئەو کارە تیرۆریستییە درێژکراوەی زنجیرە کردەوەکانە کە دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی کردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەوە مستەفا کازمی ڕایگەیاند، ئەو هەوڵانە بۆ شکاندنی شکۆی دەوڵەت و یاسا و سیستمی دەوڵەت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد ئەو هێرشانە ڕەتبکەنەوە و سەرکۆنەی ئەو هەوڵانە بکەن بەشێوەیەکی ڕوون و ڕاستەوخۆ.

کازمی بەڵێنیدا، “هێزە ئەمنییەکان وەڵامی توندی ئەو هێرشانە و ئەو لایەنانە دەدەنەوە کە لەپشت هێرشەکانەوەن و چاکەیان بۆ عێراق ناوێت”.

بەیانیی ئەمڕۆ شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغداد کران کە بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای هێزەکانی ئەمریکای لێیە، موشەکەکان زیانی گیانیان نەبووە و زیانیان بە فڕۆکەخانەکە و فڕۆکەیەک گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانی عێراقییەکان دژی کاندیدکردنی زێباری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

کەشناسی: بەفربارین تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی بەرەو توركیا بەڕێ كەوت

بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی، مستەفا كازمی گەشتەكەی بەرەو توركیا دەستپێكرد و بڕیارە لە ئەنقەرە دابەزێت و لەو سەردانەیدا…
Total
0
Share