مەزڵوم عەبدی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەییا ئوندەر مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ماندووبوون و خەباتی ناوبراو بۆ ئاشتی و چارەسەری و پێکەوەژیان جێگەی خۆی لە دڵ و یادەوەری گەلاندا کردووەتەوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە رایگەیاند، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر، سیاسەتمەدار و ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵیمان پێگەیشت، ماندووبوون و خەباتی بۆ ئاشتی و چارەسەری و پێکەوەژیان جێگەی خۆی لە دڵ و یادەوەری گەلاندا کردووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکەی و هاوڕێیانی و دەم پارتی و چالاکوانانی ئاشتی دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share