ئۆتۆمبێلێك لە شاخی بەرانان كەوتەخوارەوە و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە شاخی بەرانان لە نزیك دەربەندیخان کەوتەخوارەوە و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەمە دووەم ئۆتۆمبێلە لە شاخی بەرانان دەكەوێتە خوارەوە و دوێنێ بارهەڵگرێكی دیكە بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە لەسەر شاخی بەرانانەوە كەوتەخوارەوە، بەڵام ڕووداوەكە زیانی گیانیی نەبوو.

بەهۆی داخستنی تونێلی دەربەندیخانەوە كە ماوەی دوو ڕۆژە بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخراوە، هاوڵاتییان لەو ڕێگایەی بەسەر چیای بەراناندا تێپەڕدەبێت و بە ڕێگای “سەرشاخ” ناسراوە هاتوچۆدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share