وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان: دڵنیاتاندەکەینەوە کێڵگە پەلەوەرییەکان لەژێر چاودێریدان

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیژنەکانی وەزارەتەکەمان بەردەوام چاودێریی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکەن.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە سێکتەری پەلەوەریی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بەكارهێنانی جۆرێک لە دەرمانـ.ـی قەدەغەكراو لەلایەن چەند كەسانێک، كە بە سزای یاسایی خۆیان گەیەندراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، هەروەها ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە خراپ بەكارهێنانی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەن، بە تەواوی رەتدەكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم هاوڵاتیيانی هەرێمی كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان، لەژێر چاودێریی لیژنە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتماندایە، بەدواداچوون و پشكنینی بەردەوام و وردیان بۆ دەكرێت، پاشان دەخرێنە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دادی عێراق: دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە

وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share