وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە بەرواری 6ی تشرینی دووەم، دابەشدەکرێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت، لەم مانگەدا، زیاتر لە 97%ی ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی، کە ژمارەیان 147 کەسە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون. دانا محەمەد،…
Total
0
Share