فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕمان بە هێز و لێهاتوویی بەڕێزتانە سەرۆک

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی.

لە پەیامەکەدا هاتووە، “سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی رێکخراوێکی گەورەی نێودەوڵەتی، هاوپەیمانیی سۆسیالیستی دیموکرات لە جیهانی عەرەبیدا، هەنگاوێکی مەزنە بۆ لێهاتوویی و دنیابینیی بەڕێزتان لە سەرکردایەتیکردنی چارەسەری بنەڕەتی دۆزی رەوای گەلەکەمان و نەهێشتنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و هەروەها چەسپاندنی دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە باوەڕمان بە هێز و لێهاتوویی بەڕێزتانە سەرۆك، دڵنیاشین ئێمە و گەلەکەمان بێهیوا ناکەیت و بەڵێنەکانیشت زۆر لەوە زیاتر جێبەجێدەکەیت کە پێشتر وتووتە لەپێناو نان و ئازادی و خۆشگوزەرانیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و جێبەجێکردنی باوەڕو رێبازی سەرۆك مام جەلال. هەموومان لەگەڵتین بۆ راپەڕاندنی ئەم ئەرکە مێژووییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share