راپۆرتێک: سلێمانی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشەنگی عێراقە

بەپێی ئامار و بەڵگەکان، کەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە رووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەوە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق، پێشەنگە.

بەپێی ئامار و ژمارەکانی راپۆرتێک، لە سلێمانی کۆمەڵێک دەزگا و نەخۆشخانەی تەندروستی گەورە هەن، کە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال دروستکراون یان بودجەیان بۆ تەرخانکراوە و پلان و پرۆژەی ئەون، لەوانە، نەخۆشخانەی شۆڕش، نەخۆشخانەی هیوا، کە پێشەنگی ئەو نەخۆشخانانەیە لە بواری شێرپەنجەدا خزمەت دەکەن، نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ و سەنتەری ژیانەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە سنووری سلێمانی 14 نەخۆشخانەی پسپۆڕیی ورد و 21 سەنتەری پسپۆڕیی ورد هەن، هەروەها 252 بنکە و مەڵبەندی دیکەی تەندروستی هەن کە نەک تەنیا خزمەتی هەرێمیان کردووە، بەڵکو لە تەواوی عێراقەوە هاوڵاتییان روو لەو سەنتەر و نەخۆشخانانە دەکەن.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، لە سلێمانی کۆمەڵێک نەشتەرگەریی قورس ئەنجامدەدرێن کە زۆرجار وەک مەحاڵ دەبینرێن، لەوانەش چاندنی جگەر و گورچیلە، بواری مێشک و دەمار، هەروەها لە بواری نەخۆشییەکانی دڵیشدا پێشەنگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.…
Total
0
Share