وەزارەتی پەروەردەی عێراق: تەنها لەو خوێندنگانە پشوو رادەگەیەنین کە دەکرێنە بنکەی دەنگدان

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، تەنها پشوو لەو ناوەندانەی خوێندن رادەگەیەنن کە وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراقدا هاتووە، لە رۆژی پێنجشەممەوە پشوو لەو ناوەندانەی خوێندن رادەگەیەنین کە وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێن.

ئاشکراشیکرد، لە کۆی پارێزگاکانی عێراق نۆ هەزار و 500 ناوەندی خوێندن وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێت و دەوامیان تێدا رادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، “عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”. لە…
Total
0
Share