لەشاری دیوانییە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە هەشت کەس گیانی لەدەستدا و 46 کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەیینی، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە شاری دیوانییە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ هەشت کەس گیانی لەدەستدا و 46 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، رووداوەکە لەسەر رێگای دیوانییە بۆ نەجەف روویداوە، دوای ئەوەی پاسێکی گەورە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات بە سەرجەم سەرنشینەکانییەوە دەکەوێتە ناو ئاوەڕۆیەکەوە.