کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، دەستیپێکرد.

سەرەڕای ئەوەی پرسی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، ئەو پرسە بخرێتە بەر باس.

پێشتر، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت، سبەی چوارشەممە، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی نۆ رادەستی بەغداد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد.. گەورەترین كوتلەین و هاوپەیمانێتییەكی نیشتمانی پێكدەهێنین

موقتەدا سەدر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد، ڕەوتەكەی وەكو گەورەترین كوتلەی هەڵبژاردن و گەل وەسفكرد، دەڵێت، كار بۆ هاوپەیمانێتیی نیشتمانی…
Total
0
Share