جومانە غەلای: زیاتر لە 825 هەزار کەس ناویان بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان تۆمارکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 825 هەزار کەس ناویان بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان تۆمارکردووە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ دواوادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و رۆژی یەکشەممەش دوا وادەیە بۆ رادەستکردنی فۆڕمەکان بە بنکەکانی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 825 هەزار و 907 کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.

بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێشتر جەختیکردبووەوە کە پێویستیان بە 250 هەزار کارمەند هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share