بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە: ئەمساڵ بەرامبەر 18 ساڵ مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدەین

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە، رایگەیاند، ئەمساڵ بەرامبەر 18 ساڵ مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدەین.

زانیار حەمەنوری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە، رایگەیاند، لە رابردوودا مامەڵەکانی وەبەرهێنان بەڕادەیەک کەمبوون کە هەندێکجار بە چوار ساڵ جارێک یەک مۆڵەت دراوە، بەڵام پلانی ئەمساڵمان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ساڵ کە دوو مانگی ماوە بەرامبەر بە 18 ساڵ مۆڵەتی وەبەرهێنان بدەین.

وتیشی، “بەگوێرەی داتاکان ئێستا پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە لە ئاستێکی باشدایە و بەراورد بە رابردوو دە هێندە بەرەوپێشچووە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی: هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە راگیرا

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند، لەسەر پێشنیازی وەزیری پێشمەرگە پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە راگیرا. عەزیز عەلی…
Total
0
Share