ئەمریکا باجی بەرێژەی 104% لەسەر چین زیادکرد

ئەمریکا باجی بەرێژەی 104% لەسەر کەل و پەلەکانی چیندا زیادکرد و ئەمڕۆ بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا رێژەی باجی لەسەر وڵاتی چێن بە رێژەی 104% زیادکرد لە چوارچێوەی پرۆسەی زیادکردنی باج بەسەر وڵاتانی جیهاندا.

ئاماژەیان بەوەشدا، هۆکاری سەرەکی زیادکردنی رێژەی باج لەسەر چین، دەگەرێتەوە بۆ بڕیارێکی چین دەربارەی زیادکردنی باج لەسەر کەلوپەل و کەرەستەکانی ئەمریکادا بەرێژەی 34% هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەگەر چین لە بڕیاری زیادکردنی باج پەشیمان نەبێتەوە، ئەوا رێژی باج لەسەریان زیاد دەکەین.

ئەوەشیان خستەڕوو، بڕیارە ئەمڕۆ باج بەرێژەی 104% بەسەر چیندا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى تویته‌رده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند. جاك دۆرسی، سه‌رۆكایه‌تیی جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share