وێستهام دووەم بۆندی زستانەی 2021ی واژووکرد

جیسی لینگارد بە خواستن لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە وێستهامەوە کرد

یانەکانی وێستهام یونایتد گواستنەوەی جیسی لینگاردی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی بە فەرمی واژووکرد.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و وێستهام لەسەر گواستنەوەی جیسی لینگارد بە شێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز ڕێککەوتنیان کردووە.

لینگارد لەم وەرزەدا لە پێکهاتەکانی یونایتدی سۆڵشایەر دوورخراوەتەوە، لە تەمەنی 28 ساڵیدا و بەر لە پاڵەوانیەتی یورۆ بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت چانسی یاریکردنی زیاتری پێبدات، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ هامەرزەکانی شاری لەندەن بۆندی واژووکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانی ناوبراو بە بڕی 1.5 ملیۆن پاوەند و بە شێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز درێسی وێستهام دەپۆشێت، ئەم بۆندەش بە هەوڵ و ماندوبوونی داڤید مۆیسی ڕاهێنەر واژوودەکرێت، کە لە پێشوودا کاری لەگەڵ لینگاردی تەمەن 28 ساڵان کردووە و پێی وایە لە توانایدایە توانا ناوازەکەی بەگەڕبخاتەوە.

ئەم گواستنەوەیە هاوکاتە لەگەڵ واژووکردنی بۆندی سەعید بن ڕەحمە بە شێوەی هەمیشەیی و بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند لەلایەن بەرپرسانی وێستهامەوە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ئیسکۆ سێ ڕۆژی لەبەردەمدا ماوە و دەرگای بە کراوەیی جێهێشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share